رووسیا کۆنترۆڵکردنی تەواوی هەرێمی لۆگانسکی راگەیاند

K24 - هەولێر:
وەزیری بەرگری رووسیا، سێرگی کوژوگێتۆڤیچ شۆیگو رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانی وڵاتەکەی شاری "لیسیچانسک"ـیان لە ئۆکرانیا کۆنترۆڵ کرد و بەمەش تەواوی هەرێمی لۆگانسک کەوتووەتە ژێر رکێفی سوپای رووسیاوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی بەرگری كه ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی رووسیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، سێرگی شویگو، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ڤلادیمێر پوتنی لە کۆنترۆڵکردنی هەرێمی لوگانسکی ئاگادارکردوەتەوە.
کۆنترۆڵکردنی ئەم هەرێمە لە کاتێکدایە کە رۆژی (پێنجشه‌ممه 30ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022)، وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانیان له دوورگه‌ی (مار)ـی ستراتیژی له‌نێو ده‌ریای ره‌ش كشاونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسی له میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردبوو، هێزه‌كانیان له دوورگه‌ی (مار) كشاونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بوو نیشانی هه‌موو لایه‌كی بدات رێگری له گواستنه‌وه دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی ناگرن.
لەلایەکی دیکەوە، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا رۆژی 1ـی تەموز له میانی دیداری له‌گه‌ڵ جۆكۆ ويدۆدۆ، سەرۆکى ئيندۆنێزيا لە مۆسکۆ رایگەیاند، "ئيدارەى ئۆکرانیا، مينى لە دەروازەى بەندەرەکان چاندووە، بۆ ئەوەی بازاڕى خۆراک تووشی دۆخێكی كاره‌ساتبار نه‌بێته‌وه، رێگریى ناکەین لە پاککردنەوەى ئەو مينانە و ده‌ربازكردنی دانەوێڵەکە، گرەنتى ئەوە دەدەين ئاسايشيان دەپارێزين".