گواردیۆلا نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌رده‌كات
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی پیپ گواردیۆلا وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، بارودۆخی چه‌ندان یاریزان كه‌وتۆته ژێر مه‌ترسی، به‌پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئینگلیزیش نیوه‌ی پێكهاته‌كه له‌م هاوینه‌دا ریزه‌كانی یانه‌كه جێده‌هێڵن.
ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه پێپ گواردیۆلا چه‌ندان یاریزانی ئاگادار كردۆته‌وه كه بۆ وه‌رزی نوێ یانه‌یه‌كی دیكه بۆخۆیان هه‌ڵبژێرن.
دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی كه له پلانه‌كانی گواردیۆلادا نییه و ده‌بێت ماڵئاوایی له یانه‌كه بكه‌ن، پێكهاتوون له (یه‌حیا تۆرێ، ویلفرید بۆنی، خیسۆس ناڤاس، ئه‌لێكسانده‌ر كۆلارۆڤ، پاپڵۆ زابالاتا، ئیلاكوین مانگالا و سه‌میر نه‌سری).