رێژەی دەرچوونی قوتابیانی پەیمانگایەکی نابینایان له سلێمانی سه‌دا سه‌د بووه
K24 - سلێمانی:
لە پارێزگای سلێمانی، ئەمساڵ رێژەی دەرچوونی قوتابیانی پەیمانگای رووناکی نابینایان 100% و رێژەی دەرچوون لە پەیمانگای هیوای نابیستان 80% بووه.
لە راگەیەندراوێکیدا، ئەمڕۆ (3ی تەممووز/ یۆلیۆی 2022)، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوە كرد، قوتابیانی پەیمانگای هیوای نابیستان و پەیمانگای رووناكی بۆ نابینایان، به‌سه‌ركه‌وتوویی توانیان قۆناغی خوێندنی ئه‌مساڵ كۆتایی پێبهێنن و رێژه‌ی ده‌رچوون لە پەیمانگای رووناکی له سه‌دا سه‌د بووه و لە پەیمانگای هیوای نابیستانیش 80 له سه‌د بووه.
هەردوو پەیمانگای هیوای نابیستان و رووناکی بۆ نابینیان، دوو دامەزراوەی حکومین و سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانین، لەو پەیمانگایانەدا بەشێوەیەکی زانستی، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە (نابینا و نابیست) فێری خوێندنەوە و نووسین دەکرێن و وانەکانی پۆلەکانی قۆناغی بنەڕەتی دەخوێنن.
هیوا سەعید، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی روونیكرده‌وه، له په‌یمانگای رووناكی بۆ نابینایان (16) قوتابیمان هه‌بوو، رێژه‌ی ده‌رچوون تێدا 100% بووه، كه هه‌ر (16) قوتابییه‌كه توانیویانه به سه‌ركه‌وتووی لە تاقیکردنەوەکان ده‌ربچن.
باسی لەوەشکرد، "له په‌یمانگای هیوای نابیستان (60) قوتابیمان هه‌بوو، (48) قوتابییان توانیان به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقیكردنه‌وه‌كان كۆتایی پێبهێنن و رێژه‌ی ده‌رچوونیان 80% بووه".
هیوا سەعید، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، قوتابییەکان دوای تەواوکردنی خوێندن لەو دوو پەیمانگایە، دەتوانن لە پەیمانگا پیشەییەکان درێژە بە خوێندن بدەن.