راپەڕین.. جارێکی دیکە کۆرۆنا بڵاوبووەوە

نەخۆشخانەی ژیان بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین
نەخۆشخانەی ژیان بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین

K24 - هەولێر:

دوای نزیکەی دوو مانگ لە کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا و داخرانی نەخۆشخانەی ژیان لە دەڤەری راپەڕین کە تایبەتکرابوو بە نەخۆشانی پەتای کۆرۆنا، دووبارە پەتاکە لەو دەڤەرە بڵاوبووەتەوە.

بەگوێرەی دۆکیومێنتێک کە لە تاقیگەی پشکنینی کۆرۆناوە لە رانیە بۆکوردستان24 نێردراوە، کۆرۆنا جارێکی دیکە بڵاوبۆتەوە.

لە ئەنجامی پشکنینەکاندا دەرکەوتووە، 6 کەس لە شەش شوێنی جیاواز و خێزانی جیاوازەوە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

ئەنجامی پشکنینەکان
ئەنجامی پشکنینەکان

هاوکات هەر دوێنێ 2ـی تەمووزی 2022، ئیدارەی نەخۆشخانەی ژیان رایگەیاندبوو، دوای ئەوەی خۆشبەختانە بۆ ماوەی دوو مانگ نەخۆشخانەی ژیان نەخۆشی تێدا نەمابوو، ئەمڕۆ یەکەم نەخۆشی کۆرۆنا خەوێندرا، کە نیشانەی توندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

لەبەرئەوەی پاتەکە هێشتا بوونی ماوە، نەخۆشخانەی ژیان هۆشداری دایە هاووڵاتییان و داوای کرد "هەموو لایەک پابەندبن بە رێنماییەکان و خۆپارێزی بکەن".