فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا گه‌شته‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (3ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2022) له رایگه‌یاند، گه‌شته‌كانیان ده‌سپێده‌كه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌ی به‌غدا و ده‌وروبه‌ری گرتووه‌ته‌وه، گه‌شته ئاسمانییه‌كانمان راگرتبوو.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (واع) بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێودوڵه‌تی به‌غدا، گه‌شتیاران و كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه گه‌شته‌كانیان به‌پێی خشته‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، مه‌ودای بینین گه‌یشتووه‌ته‌وه 600 مه‌تر و گه‌شته‌كان ئاسایی بوونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان راگرتبووه.