هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵدا نه‌كرد، ئه‌ویش وێنه‌كانی به رووتی له شه‌قام هه‌ڵواسین
K24- هه‌ولێر:
دادگا داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی ره‌تكرده‌وه، كه وێنه‌ی مامۆستایه‌كی ئافره‌تی هاوپیشه‌كه‌ی ساخته‌كردبوو و به رووتی له شه‌قامه‌كان و سه‌ره‌ڕێگا گشتییه‌كان هه‌ڵواسیبوو.
ئه‌م رووداوه له میسر روویداوه و به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "المصري الیوم"، دادگای ئیداره‌ی باڵا- فه‌رمانگه‌ی پشكنین پشتیوانیی له سه‌پاندنی سزای دوورخستنه‌وه له كاره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ به‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه‌دا ده‌كات.
دادگا بڕیاریدا ده‌ست به‌سه‌ر بریگرته‌ی ئه‌و مامۆستایه‌دا بگیرێت، كه به‌هۆی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریدا دوای سكاڵای مامۆستایه‌كی هاوكاره‌كه‌ی پێشكه‌ش به دادگای كردبوو.
رووداوه‌كه به‌و شێوه‌یه بوو، كه دوای ته‌شهیركردن به‌رامبه‌ر به مامۆستایه‌كی كچ به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی روخساری له‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌كی رووت به ساخته و هه‌ڵواسینی له شه‌قامه‌كان و سه‌ره رێگا گشتییه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌تیكردووه‌ته‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵیدا بكات، سته‌ملێكراوه‌كه داوای یاسایی له دادگا له‌سه‌ری تۆماركردبوو.
ئه‌و ره‌فتاره‌ی مامۆستا تۆمه‌تباره‌كه بووه هۆی له‌كه‌داركردنی ناوبانگی مامۆستای هاوكاره‌كه‌ی به‌ر له‌وه‌ی وێنه‌كانی له دیواری ماڵه‌كه‌ی، خانووه‌كان و شوێنه‌كانی دیكه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی هه‌ڵبواسێت، كه ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده كردبوو.
دادگا بڕیاره‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای یاسایی و ژماره‌یه‌ك به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتاره ده‌ركرد.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌مدواییانه رێژه‌ی تاوانی جۆراوجۆر له میسر رووی له زیادبوون كردووه و تێیدا ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت بوونه‌ته قوربانی كێشه‌ی خێزانی و ره‌تكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری، هه‌روه‌ك ئه‌و رووداوه‌ی به‌ر له ماوه‌یه‌ك به‌ناوی كچه‌كه‌ی مه‌نسوره (فتاة المنصورة) له میدیاكانی میسری كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوادا هات، كاتێك گه‌نجێك له‌سه‌ر شه‌قام كچێكی قوتابیی زانكۆی سه‌ربڕی، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار داواكه‌ی بۆ دانانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵی ره‌تكرده‌وه.
H.B