هەنگاوەکانی دروستکردنی 20 هەزار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون

حكومه‌تی هه‌رێم دوو دامه‌زراوه‌ی جیهانیی بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆژه‌كه‌ راسپاردووه‌
كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و دەزگای "کان" و کۆمپانیای تیپسا
كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و دەزگای "کان" و کۆمپانیای تیپسا

K24- هه‌ولێر:

حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەزگای "کان" و کۆمپانیای تیپسای هاوبەشی راسپاردووە، لەرووی راوێژکاری و ئەندازیاریەوە، هاوکاری و پاڵپشتی پڕۆژەی دروستکردنی 20 هەزار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشینان بكه‌ن.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دەستەی وەبەرهێنان به‌ دەزگای کان و کۆمپانیای تیپسای راگەیاند، ئامانجی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دروستکردنی پرۆژەیەکی نموونەییە لە رووی کوالیتی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە، بۆیە پێویستە لە ئاست داخوازیی دانیشتوانی پرۆژەکە بێت.

دەزگای کان هەر لەسەرەتاوە بەهەماهەنگی دەستەی وەبەرهێنان سەرپەشتی ئه‌و پڕۆژەیه‌ دەکات و بەشداریشە چاودێریكردن و جێبەجێکردنی.

کۆمپانیای تیپسا لەساڵی 1966 دامەزراوە و لقی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هه‌یه‌،  ماوەی 40 ساڵه‌ لە رۆژەهەڵاتی ناوەڕاست لەبواری راوێژکاری ئەندازیاری و بونیاتنانی پڕۆژەکان کار دەکات، یەکێکه‌ لە 10 کۆمپانیا یەکەمەکانی جیهان لەبواری بونیاتنان و ئەندازیاری.

كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و دەزگای
كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و دەزگای "کان" و کۆمپانیای تیپسا
دكتۆر محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
دكتۆر محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و دەزگای
كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و دەزگای
كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و دەزگای

H.B