به‌ریتانیا: کێشەکانی هەولێر و بەغدا ئاڵۆزن و پێویستە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن

"بە بەردەوامی لەگەڵ هەولێر و بەغدا لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان"

K24- هه‌ولێر:

دەیڤید هەنت، کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 گوتی: کێشەکانی هەولێر و بەغدا ئاڵۆزن و پێویستە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

ئاشکراشیكرد، بە بەردەوامی لەگەڵ هەولێر و بەغدا لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام لە کۆتاییدا ئەمە بەرپرسیاریەتی هەردوو حکومەتە، کە کێشەکانیان لە بەرژەوەندی خەڵك چارەسەر بکەن.

ده‌یڤید هه‌نت له‌ درێژه‌ی گوته‌كانیدا بۆ كوردستان24 دووپاتیكرده‌وه‌، "ئێمه‌ له‌وه‌ تێده‌گه‌ین كه‌ كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵۆزن و پێویستە گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت، پێویستە لە رێگەی گفتوگۆی مانادارەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بڕوام وایە دەتواندرێت چارەسەرێك بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدۆزرێتەوە، زۆریش گرنگە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق کێشەکان چارەسەر بکرێن، بە بەردەوامی لەگەڵ هەولێر و بەغدا لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام لە کۆتاییدا ئەمە بەرپرسیاریەتی هەردوو حکومەتەكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌ کە کێشەکانیان لە بەرژەوەندی خەڵک چارەسەر بکەن".

H.B