تویته‌ر و یوتیوبی سوپای به‌ریتانیا هاككرا

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ژماری تویته‌ر و یوتیوبی سوپاكه‌یان هاككرا.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر راگه‌یاندووه، ئه‌وان ئاگادارن هه‌ژماری سوپاكه‌یان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر و یوتیوب هاككراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌و بابه‌ته به‌رده‌وامه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سوپاكه‌یان ئاسایشی زانیارییه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن و بۆ ئه‌وه‌ش خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنن، تا لێكۆڵینه‌وه‌كانیشیان ته‌واو ده‌بێت، زانیاری زیاتر نادركێنن.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی فرانس پرێس، ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆیی دراوی ئه‌لیكترۆنی و وێنه‌ی سه‌رمایه‌دار "ئیلۆن مه‌سك" له هه‌ژماری یوتیوبی سوپای به‌ریتانیا بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام هه‌ژماری تایبه‌تی سوپاكه له تویته‌ر هه‌ر زوو گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماره‌كانیان، سوپای به‌ریتانیا داوای لێبوردنی كرد و رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل بۆ ئه‌مه ده‌كه‌ن و ده‌گه‌نه ئه‌نجامێك.
JUST IN: The @BritishArmy acknowledged a "breach" of its Twitter & YouTube accounts and said it is looking into it. The identity of the hackers is unknown. With the term "BAPESCAN" & a profile photo of a cartoon monkey with face paint, its Twitter account seemed hacked. pic.twitter.com/p6wW5E6Yjw
— BNN 🇬🇧 Newsroom (@BNNUK) July 4, 2022
The British Army’s Twitter and YouTube accounts have been hacked https://t.co/BHZkpDG3Ft
— Bloomberg Crypto (@crypto) July 4, 2022