رێژەی هەڵاوسان له‌ توركیا بۆ بەرزترین ئاستی 25 ساڵی رابردووی بەرزبووەوە

دەزگای ئاماری تورکیا: رێژەی هەڵاوسان لە مانگی حوزەیران بۆ سەدا 78.62 بەرزبووەوە
رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌ توركیا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد
رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌ توركیا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد

K24 - هه‌ولێر:

بە گوێرەی داتا فەرمییەکان رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبووەوە، کە لە چارەکە سەدەی رابردووی هاوشێوەی نەبووە.

بە گوێرەی داتای دەزگای ئاماری تورکیا رێژەی هەڵاوسان لە مانگی حوزەیران لەسەر بنەمای ساڵانە بۆ سەدا 78.62 بەرزبووەوە. لەسەر ئاستی مانگانە رێژەی هەڵاوسان بەراورد بە مانگی ئایار بە رێژەی سەدا 4.95 بەرزبووەوە.

سەرەڕای بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان رژدە لەسەر پلانەکەی بە دابەزاندنی نرخی سوو، سەرۆکی تورکیا دەڵێت لە رێگەی سیاسەتەکەی پاڵپشتی لە بەرهەمهێنان و هەناردە و رەخساندنی هەلی کار دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە بەهای لیرەی تورکی لە مانگی حوزەیرانی رابردوو بۆ ئاستی 16.37 لیرە بەرامبەر دۆلارێک دابەزی و سەدا 2.4ـی بەهاکەی لەدەستدا. لە دەستپێکی ئەمساڵیشەوە لە ئاستی 13.31 لیرەوە بۆ 16.76 لیرە بەرامبەر دۆلارێک دابەزی، واتە سەدا 25ـی بەهاکەی لەدەستدا.