خۆڵبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن له رۆژانی داهاتوو خۆڵبارین ده‌ستپێبكاته‌وه و پله‌ی گه‌رماش له هه‌رێمی كوردستان جێگیر ده‌بێت.
به گوێره‌ی پێشبینبییه‌كانی كه‌شناسی عێراق، سبه‌ی دوای نیوه‌ڕۆ له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق خۆڵبارین ده‌سپێده‌كاته‌وه، بۆ رۆژی دواتریش خۆڵبارینه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام رۆژی چوارشه‌ممه ئاستی خۆڵبارینه‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئاژانسی هه‌وڵی عێراقی (واع) راپۆرته‌كه‌ی كه‌شناسی بڵاویكرده‌وه، كه بۆ رۆژی سێشممه له ناوه‌ڕاستی عێراق ئاستی خۆڵبارین زیاد ده‌كات و مه‌ودای بینین (6 تا 8) كلیمه‌تر ده‌بێت، به‌ڵام له‌كاتی خۆڵبارین مه‌ودای بینین بۆ 2 كیلۆمه‌تر كه‌مده‌بێته‌وه، له باشووری وڵاتیش مه‌ودای بینین تا هه‌زار مه‌تر كه‌مده‌بێته‌وه.
بۆ رۆژی چوارشه‌ممه، خۆڵبارینه‌كه سووكتر ده‌بێت و مه‌ودای بینین له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق (3 تا 5) كیلۆمه‌تر ده‌بێت.