پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک بڕیارێکی دیکە دژی کورد دەدات

داوا دەکات فۆڕمی خۆراک لەو کەرکووکیانە وەربگیرێتەوە کە لە دەرەوەی کەرکووک نیشتەجێن
راكان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک
راكان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک

K24 – کەرکووک

لە بڕیارێکی نوێدا دژی کورد لە کەرکووک، پارێزگاری کەرکووک بڕیاریداوە، ئەوانەی نیشتەجێی کەرکووک نین و فۆڕمی خۆراکی کەرکووکیان هەیە فۆڕمەکەیان لێوەر بگیرێتەوە.

بەگوێرەی نووسراوێک راكان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، داوا لە هێزە ئەمنییەكان و فەرمانگە حكومییەكانی كەركووك کردووە، ئەو کەسانەی خەڵكی كەركووكن و لە دەرەوەی شارەكە نیشتەجێن پشتگیری نیشتەجێبوون و فۆڕمی خۆراكیان لێوەربگیرێتەوە.

ئەو بڕیارە مەترسیدارەو وەک بڕیارەکانی دیکەی ئەو پارێزگارە دژی هاووڵاتیانی کوردە، چونكە هەزاران خێزانی كورد خەڵكی كەركووك كە بە هەرهۆیەك بێت شارەكەیان جێهێشتووە، جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ژمارەی هاووڵاتیانی كورد لە کەرکووک و لە بەرامبەردا هەزاران خێزانی عەرەب لە شوێنیان نیشتەجێكراون.

لە دوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک چەندین بڕیاری دژی هاووڵاتیانی کورد لە شارەکەداوە، هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبەکان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق هێنراونەتە کەرکووک.

دەقی بڕیارەکەی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک
دەقی بڕیارەکەی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک
دەقی بڕیارەکەی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک