قەبارەی ئاڵوگۆڕێی بازرگانی ئیسرائیل لەگەڵ پێنج وڵاتی عەرەبی زیادیکردووە

"بەرەوپێشچوونی گەورەش لە بوارەکانی داهێنان و دیپلۆماسی و ئەکادیمی تۆمارکراون"
5 وڵاتی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل قه‌باره‌ی بازرگانی زیادكردووه‌
5 وڵاتی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل قه‌باره‌ی بازرگانی زیادكردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئاشەر فریدمان، بەڕێوەبەری پەیمانگەی ئاشتی رێککەوتنەکانی ئیبراهیم لە تویتێکدا رایگەیاند، پەیوەندی بازرگانی ئیسرائیل لە مانگی رابردوودا لەگەڵ چوار وڵاتی عەرەبی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بەرەوپێشچوونی گەورەش لە بوارەکانی داهێنان و دیپلۆماسی و ئەکادیمی تۆمارکراون.

پەیمانگەکە روونیکردووەتەوە، قەبارەی بازرگانی لە نێوان ئیسرائیل و ئیمارات بە رێژەی سەدا 130 بۆ 201 ملیۆن دۆلار لە مانگی حوزەیران بەراورد بە مانگی ئایار بەرزبووەتەوە.

هەروەها قەبارەی بازرگانی وڵاتەکە لەگەڵ ئوردن بە رێژەی سەدا 54 لە بۆ 55 ملیۆن دۆلارە، لە دوای ئەویش لەگەڵ میسۆ بە رێژەی سەدا 41 بۆ 23.6 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، گرێبەستە بازرگانییەکان لەگەڵ مەغریب بە رێژەی سەدا 94 بۆ 3.1 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە. و لەگەڵ بەحرێنیش لە سفرەوە بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دۆلار زیادیکردووە.