سلێمانی.. ھۆكاری تەقینەوەی كافتریاكه‌ی شەقامی سالم ئاشكرا كرا

"ئەو كەسە دەستگیركراوە"
دیمه‌نی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كافتریاكه
دیمه‌نی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كافتریاكه

K24 – سلێمانی:

بەرگری شارستانی سلێمانی ھۆكاری تەقینەوەی كافتریای (لی لی) لە شەقامی سالم ئاشكرا كرد و بەرپرسیاری تەقینەوەكە دەستگیركرا.

رێكان جەمال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، ھۆكاری تەقینەوەی كافتریای (لی لی) لە شەقامی سالم كارمەندێكی نێو كافتریاكە بووە و ھەستەوەری سیستمی غازەكەی لێكردبووه‌وه‌ تا غازی زیاتر لەو سیستمە بێت و ئاگری زیاتر بۆ گەشانەوەی خەڵوزی نێرگەلە بكاتەوە، بووه‌تە ھۆی پەنگخواردن و لیككردنی غازەكە و پاشان تەقینەوەی. 

ئه‌م گوته‌بێژه‌ راشیگه‌یاند، ئەو كەسە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێـت و کەسی دیکەش دەستگیر کراوە و پەڕاویان لای پۆلیس بۆ کراوه‌ته‌وه‌.

رۆژی 12ـی مانگی 5ـی رابردوو لە كافتریای (لی لی) لە شەقامی سالم لە سلێمانی تەقینەوەی غاز روویدا و بەھۆیەوە چەند ھاووڵاتییەك بریندار بوون و شوێنەکەش رووخا.