فه‌همى بورهان ئيدانه‌ى بڕياره‌كه‌ى راكان جبوورى ده‌كات

K24 – هەولێر:
لە بڕیارێکی دژ به کورد، پارێزگاری کەرکووک فۆڕمی خۆراک له‌و كه‌سانه وه‌رده‌گرێته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شاره ده‌ژین، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئیدانه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كات.
بەگوێرەی نووسراوێکی راكان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، داوای لە هێزە ئەمنییەكان و فەرمانگە حكومییەكانی كەركووك کردووە، ئەو کەسانەی خەڵكی كەركووكن و لە دەرەوەی شارەكە نیشتەجێن پشتگیری نیشتەجێبوون و فۆڕمی خۆراكیان لێوەربگیرێتەوە.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌همى بورهان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستان له میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا به توندى ئيدانه‌ى بڕيارهكهی راكان جبووری ده‌كات و به تاكلايهن و شۆڤێنی وه‌سفی ده‌كات.
فه‌همی بورهان هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، بڕيارهكهی راكان جبووری پێچه‌وانه‌ى هه‌موو بنه‌ماكانى پێكه‌وه‌ژيان، ياسايى و دهستوريیه.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئه‌م بڕياره جێگاى قبوڵكردن نيیه و لێى بێده‌نگ نابين و داوا له سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى ده‌كه‌ین له‌م كه‌يسه‌دا بێده‌نگ نه‌بن".
ده‌شڵێت: "ده‌بێت به توندى هه‌ڵوێستمان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ى هيچ كه‌سێك زاتى ئه‌وه نه‌كات شيرازهى كۆمه‌ڵايه‌تى و پێكه‌وه ژيانى كه‌ركووك تێكبدات".