رێژەی هەڵاوسان لە سویسرا بۆ بەرزترین ئاستی سێ دەیەی رابردووی بەرزدەبێتەوە

داتاکانی بانکی ناوەندی وڵاتەکە کێشەیان لە دابینکردنی کەرەستە سەرەکییەکان وەرگرتووە
دیمه‌نێكی سویسرا
دیمه‌نێكی سویسرا

K24 – هەولێر:

بە هۆی کاریگەری جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، رێژەی هەڵاوسان لە سویسرا لە مانگی حوزەیرانی رابردوو بۆ بەرزترین ئاستی سێ دەیەی رابردووی بەرزدەبێتەوە.

رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکە لەسەر ئاستی ساڵانە بە رێژەی سەدا 3.4 و لەسەر ئاستی ئاستی مانگانە بە رێژەی سەدا 2.9 بەرزبووەوە. 

ئەو رێژەیەش بەراورد بە ئامانجی بانکی نیشتمانی سویسرا بەرزترە کە سەدا دووی وەک ئامانج دیاریکردووە.

جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا فاکتەرێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی بەکاربەرە لە سویسرا، کە بە گوێرەی داتاکانی بانکی ناوەندی وڵاتەکە کێشەیان لە دابینکردنی کەرەستە سەرەکییەکان وەرگرتووە.

بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە کاتێکدایە بانکی ناوەندی وڵاتەکە بەشێوەیەکی پێشبینی نەکراو نرخی سووی بە رێژەی سەدا 0.25 بەرزکردەوە.