بۆ یەکەمجار لە دوای 1991 ئەڵمانیا کورتهێنانی بازرگانی تۆمار دەکات

پێچەوانەی پێشبینی شرۆڤەکارانە
ئاڵای ئه‌ڵمانیا
ئاڵای ئه‌ڵمانیا

K24 – هەولێر:

بە گوێرەی نوێترین داتا کە لەلایەن نووسینگەی ئاماری ئەڵمانیا بڵاوکراوەتەوە، کورتهێنانی بازرگانی دەرەکی وڵاتەکە گەیشتووەتە ملیارێک یۆرۆ، ئەمەش یەکەم جارە لە دوای ساڵی 1991ـەوە وڵاتەکە کورتهێنان تۆمار بکات.

ئەمە پێچەوانەی پێشبینی شرۆڤەکارانە کە پێشبینیان دەکرد وڵاتەکە زیادەی بازرگانی بە بڕی 2 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار تۆمار بکات.

هەناردەی وڵاتەکە لە مانگی ئایار بەراورد بە مانگی پێش خۆی بە رێژەی سەدا 0 دابەزیووە و لەبەرامبەردا رێژەی هاوردە بە رێژەی سەدا 2.7 بەراورد  بە مانگی پێش خۆی زیادی کردووە.