بۆ یه‌كه‌مجار دوو ئافره‌تی سعوودی له دوو پۆستی باڵای ده‌وڵه‌ت دامه‌زران
K24- هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار دوو ئافره‌تی سعوودی له دوو پۆستی باڵای ده‌وڵه‌ت دامه‌زران و شای سعوودیه فه‌رمانی شاهانه‌ی بۆ دامه‌زراندنیان ده‌ركرد.
له‌وباره‌شه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی بلۆمبێرگ له راپۆرتێكدا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سعوودیه‌ی وه‌ك رووداوێكی مێژوویی وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، "ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه شانشینی سعوودیه گرنگی به جۆراوجۆركردنی هێزی كار ده‌دات، كه تا ئێستا زۆربه‌ی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه كۆنترۆڵكرابوو".
شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز فه‌رمانی شاهانه‌ی بۆ دامه‌زراندنی شه‌یهانه بنت ساڵح بن عه‌بدوڵڵا ئه‌لعه‌زاز، وه‌ك جێگری ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پله‌ی نایاب ده‌ركرد.
#أمر_ملكي: تعين الأستاذة الشيهانة بنت صالح بن عبدالله العزاز، نائبا للأمين العام لمجلس الوزراء بالمرتبة الممتازة.#واس
— واس الأخبار الملكية (@spagov) July 3, 2022
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"، عه‌زاز یه‌كه‌م ئافره‌تی سعوودییه كه كاری پارێزه‌رایه‌تی له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی كاری یاسایی له وه‌زاره‌تی دادی وڵاته‌كه‌ی و پێشتر مۆڵه‌تی یاسایی له كاری پارێزه‌رایه‌تی له دادگای باڵای نیۆیۆرك وه‌رگرتبوو.
پێشتر ئه‌و ئافره‌ته هه‌ردوو پۆستی راوێژكاری یاسایی و ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی سندوقی وه‌به‌رهێنانی گشتی سعوودییه به‌ڕێوه‌بردووه، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2017ـه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گرێبه‌سته‌كانی ئیداره‌ی كاروباری یاسایی بوو له سندوقی سعوودی، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین سندووقه سه‌روه‌رییه‌كانی گشتی و گرنگترین دیدگای 2030ی بۆ نه‌خشه‌كێشانی داهاتووی ئابووری وڵات و جۆراوجۆركردنی سه‌به‌ته‌ی وه‌به‌رهێنانی له‌سه‌ر بونیاتنراوه.
وه‌ك به‌شێكیش له گۆڕانكارییه‌كانی سعوودیه، فه‌رمانه شاهانه‌ییه‌كان دامه‌زراندنی شازاده هه‌یفا بنت محه‌مه‌د بن سعود خالید ئال عه‌بدولڕه‌حمان ئال سعوودیشی گرته‌وه و وه‌ك یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌شتوگوزار به پله‌ی نایاب دامه‌زرا.
#أمر_ملكي:
— واس الأخبار الملكية (@spagov) July 3, 2022
تعين صاحبة السمو الأميرة هيفاء بنت محمد بن سعود بن خالد آل عبدالرحمن آل سعود، نائبا لوزير السياحة بالمرتبة الممتازة.#واس
شازاده هه‌یفا پۆستی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌شتوگوزاری وه‌رگرت و بووه به‌رپرسی جێبه‌جێكردنی ستاتیژیه‌تی گه‌شتوگوزاری شانشینه‌كه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ی له گرنگترین ئامانجه‌كانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه بۆ جۆراوجۆركردنی ئابووری له وڵات.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه سعوودیه كۆت و به‌نده‌كانی به‌رده‌م ئافره‌ت به شێوه‌یه‌كی پله‌دار سووك ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له پلانی حكومه‌ت بۆ به‌كارخستنی ژماره‌یه‌كی زیاتری هاووڵاتییان له كه‌رتی تایبه‌ت.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا ده‌سه‌ڵاتداران قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر كاری شۆفێریی ئافره‌تی هه‌ڵگرتووه و رێگه‌ی پێداوه به‌بێ مۆڵه‌تی سه‌رۆك خێزانه پیاوه‌كان گه‌شت بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ده‌سته‌ی گشتیی ئامار، كه ئه‌نجامه‌كانی له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاوكرانه‌وه، رێژه‌ی بێكاری له‌ناو ئافره‌تانی سعوودیه چوار ئه‌وه‌نده‌ی بێكارییه له‌ناو پیاواندا.
له مانگی یۆنیۆی رابردووش، شیلا ئه‌لڕوێلی، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه، وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت له ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی بانكی ناوه‌ندی سعوودیه دامه‌زرا.
له‌ناو ئافره‌تانی دیكه‌ی سعوودیه، كه پۆسته باڵاكان له سعوودیه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ساره سحێمی، سه‌رۆكی بۆرسه‌ی سعوودیه، رانیا نه‌شار، سه‌رۆكی ئیداره‌ی گشتی بۆ پابه‌ندبوون و حوکمڕانی لە سندوقی وەبەرهێنانی گشتی لە 24ی حوزەیرانی 2021ـەوە.
H.B