هێزه هاوبه‌شه‌كانی ناوخۆ بازاڕی ئۆتۆمبێلی تۆز و باو علوج ده‌پشكنن
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ بنبڕكردنی دیارده نایاساییه‌كان، ئه‌مڕۆ هێزه هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌و بازاڕه‌ی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تایان پشكنی، كه به بازاڕی "ئۆتۆمبێلی تۆز و با و علوج" ناسرا بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (4ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، هێزێكی هاوبه‌شی ناوخۆ، كه پێكهاتبوو له هێزه‌كانی (ئاسایش، پۆلیس، زێره‌ڤانی)، چوونه ئه‌و بازاڕه نایاساییه‌ی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تای تێداده‌كرێت و به دوای ئۆتۆمبێلی دزیاری و چه‌كی بێ مۆڵه‌تدا گه‌ڕان.
له‌و بازاڕه‌دا رۆژانه مامه‌ڵه به ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و رفێندرا‌و ده‌كرێ و به هۆی بوونی كێشه‌ی یاسایی، ئۆتۆمبێله‌كان به نرخێكی كه‌م كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كرێت.
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه دێت، له چه‌ند رۆژی رابردوودا بازاڕی فرۆشتنی چه‌كی نایاسایی له هه‌ولێر و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان داخرا.