تاوه‌ری ئیفڵ له مه‌ترسیدایه
K24- هه‌ولێر:
كاتێك كاری دروستكردنی تاوه‌ری "ئیفڵ"ی به‌ناوبانگی ئاسنین له ساڵی 1889 له پاریس ته‌واو بوو، پێشبینی ده‌كرا ته‌نها بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ بمێنێته‌وه و دواتر هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، به‌ڵام تاوه‌ره‌كه كه ماوه‌ی 41 ساڵ دوای دروستكردنی به به‌رزترینی سه‌ر ئاستی جیهان مایه‌وه، ئێستاش دوای تێپه‌ڕبوونی 133 ساڵ له دروستكردنی، هێشتا له شوێنی خۆی له‌سه‌ر پایه‌كانی وه‌ستاوه.
ئێستاش له راپۆرتێكدا هه‌فته‌نامه‌ی ماریانی فه‌ره‌نسی به پشتبه‌ستن به هه‌ندێك راپۆرتی نهێنی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌و تاوه‌ره له دۆخێكی زۆر مه‌ترسیداردایه و به ئۆكسیدی ئاسن "ژه‌نگ هه‌ڵهێنان" ته‌نراوه و پێویستی به چاككردنه‌وه‌ی سه‌رتاپایی هه‌یه، به‌ڵام له بری چاككردنه‌وه‌ی پێویست هه‌ندێك كاری جوانكاری بۆ یارییه ئۆڵۆمپییه‌كانی ساڵی 2024 له پاریس بۆ تاوه‌ره‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ره‌پرسێكی سه‌رپه‌رشتیار له تاوه‌ره‌كه بۆ هه‌فته‌نامه‌ی ماریان دووپاتیكرده‌وه، "ئەگەر گوستاڤ ئیفڵ سەردانی ئەو شوێنەی بکردایە، تووشی جەڵتەی دڵ دەبوو"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌لێكسانده‌ر گۆستاڤ ئیفڵ، ئه‌ندازیاری نه‌خشه‌سازی تاوه‌ره‌كه، كه به‌ر له 99 ساڵ كۆچی دوایی كردووه.
به‌رزایی په‌یكه‌ری ئاسنینی ئیفڵ ده‌گاته 324 مه‌تر و كێشه‌كه‌ی 7 هه‌زار و 300 ته‌نه و ئه‌لێكسانده‌ر گۆستاڤ ئیفڵ دوای دروستكردنی تاوه‌ره‌كه جه‌ختی له‌وه كردبووه‌وه، "دیاریكردنی ژه‌نگ و راگرتنی ته‌شه‌نه‌كردنی یه‌كێكه له ته‌حه‌دیاته هه‌ره گه‌وره‌كان بۆ درێژی ته‌مه‌نی تاوه‌ره‌كه".
دووپاتیشیكردبووه‌وه، هه‌ر 7 ساڵ جارێك تاوه‌ره‌كه پێویستیی به یۆیاخ كردنه‌وه ده‌بێت و ئه‌وكات نووسیبووی: "بۆیاخكردن پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییه بۆ پارێزگاریكردن له‌و په‌یكه‌ره كانزاییه و چاودێریكردنی تاكه رێگه‌ن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نه‌كه‌ی".
به‌گوێره‌ی هه‌فته‌نامه‌كه، ئێستا به بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ تاوه‌ركه بۆیاخ ده‌كرێته‌وه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ یارییه ئۆڵۆمپییه‌كانی ساڵی 2024، ئه‌مه‌ش جاری بیسته‌مه پرۆسه‌ی بۆاخكردنه‌وه بۆ تاوه‌ركه ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام وه‌ك پسپۆڕان جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، پێویستبوو یه‌ك له‌سه‌ر سێی تاوه‌ره‌كه له ژه‌ند و بۆیاخی پێشوو پاكبكرێته‌وه، ئینجا دوو چینی نوێی بۆیاخی له‌سه‌ر بدرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دواخستنی كاره‌كه به‌هۆی رێكاره‌كانی كۆرۆنا و بوونی مس له‌ناو بۆیاخی كۆن مانای وایه ته‌نها 5%ی ژه‌نگه‌كه لاده‌برێت.
ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زا به هه‌فته‌نامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، "ئه‌و كاره ته‌نها جوانكارییه و ئه‌نجامه‌كه‌ی كاره‌ساتبار ده‌بێت".
ئەو کۆمپانیایە کە سەرپەرشتی تاوەره‌كه دەکات "سێت"، کە لە 99% لەلایەن ئەنجوومەنی شارەوە خاوەندارێتی دەکرێت، بەهۆی لەدەستدانی داهاتی گەشتوگوزار، ئامادە نییە بۆ ماوەیەکی درێژ تاوه‌ره‌كه دابخات.
تاوەرەکە ساڵانە پێشوازی له نزیکەی 6 ملیۆن گه‌شتیار ده‌كات، بەمەش بووه‌ته چوارەم شوێنی رۆشنبیری لە فەرەنسا دوای دیزنیلەند، لۆڤەر و کۆشکی ڤێرسای و به داخستنی له ساڵی 2020 به‌هۆی رێكاره‌كانی كۆرۆنا زیانی 52 ملیۆن یۆرۆی پێگه‌یشت.
لە راپۆرتێکی ساڵی 2010ـدا هاتووە: دەبێت کۆمپانیاکە په‌یڕه‌وی سیاسەتێکی تەواو نوێ بكات بۆ چاککردنەوە و له ده‌ره‌وه‌ی په‌یكه‌ره كانزاییه كۆنه‌كه تێست و پشكنینی بۆ بكات.
لە راپۆرتێکی دیكه‌دا لە ساڵی 2014ـدا ئاماژەی بەوە کردووە، تاوەرەکە درز و ژەنگی زۆری هەیە. لە راپۆرتێکی دیكه‌شدا لە ساڵی 2016 له‌كاركه‌وتن له نزیکەی 884 شوێنی ده‌ركه‌وتووه، کە وه‌ك ده‌گوترێت، له‌و ژماره‌یه 68 له‌كاركه‌وتن بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر مانه‌وه‌ی په‌یكه‌ره كانزاییه‌كه له‌سه‌ر پایه‌كانی.
H.B