وەزیری پلاندانان: دوو پرۆژە یاسا بۆ خانه‌نشینی كه‌رتی تایبه‌ت ئاماده‌ن

دوو پڕۆژه‌ ئاماده‌یه‌
دارا ره‌شید / وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
دارا ره‌شید / وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

لەمیانی بەخشینی بروانامەی کۆتایی هاتنی خولێكی میکانیکی بۆ فێرکردن و راهێنان، وەزیری پلاندانان ئاشكرایكرد، لەرێگەی هەمواری دوو پرۆژە یاسا، بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران و هەموو ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، هەنگاوی زۆرباش دەنێین.

دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ گوتارێكدا رایگه‌یاند، یەکێک لە هەنگاوەکانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان کارئاسانی و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەتە بۆ ئەوەی گەنجان رووی لێبکەن.

دارا رەشید جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، دوو پرۆژە یاسا بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و رێکخراوی کاری جیهانی (ILO) ئاماده‌ن، ئەوانیش بریتین لە (یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کەرتی تایبەت) و (یاسای کاری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی)، لەو رێگەیەوە رێژەی بێکاری کەمتر دەبێتەوە و خزمەتێکی گەورە بە کرێکاران و هەموو ئەوانە دەکات کە لە کەرتی تایبەت کار دەکەن تاوەکو هاوشێوەی کەرتی حکومی خانەنشین بکرێن.

سه‌رچاوه‌: راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی پلاندانان

K.B