ئیتاڵیا باری له‌ناكاوی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئیتاڵیا له پێنج ناوچه‌ی جیاواز به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه باری له‌ناكاوی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئیتاڵیا له باكووره‌وه له پێنج ناوچه به‌هۆی شه‌پۆلی وشكه‌ساڵی باری له‌ناكاوی راگه‌یاند و داواش كراوه هاوكاری به‌په‌له بگه‌یه‌نرێته ئه‌و ناوچانه، به‌تایبه‌ت له دۆڵی (بوو).
ئه‌و ئاژانسه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، حكومه‌تی ئیتاڵیا له پێنج ناوچه‌ی جیاواز (ڤریۆڵی، رۆمانیا، ڤینیسیا جۆلیا، لۆمباردیا، بیدمۆنت و ڤینیتۆ) باری له‌ناكاوی به‌هۆی شه‌پۆلی وشكه‌ساڵییه‌وه تا 31ـی كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ری داهاتوو راگه‌یاند.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌ت بڕی 36.5 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوكاری زیانلێكه‌وتووان دابینكردووه.