لە کەرکووک گەنجێکی کورد کوژرا

یەکێکی دیکەش بریندارکرا
دیمەنێکی شوێنی رووداوەکە
دیمەنێکی شوێنی رووداوەکە

K24 – کەرکووک

لە ئەنجامی شەڕی نێوان چەند گەنجێک لە شاری کەرکووک، گەنجێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند: "شەوی رابردوو لە رێگەی پشتێنەی كەركووك  لە نزیك بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كەركووك، كە ئێواران تادرەنگانی شەو شوێنی كۆبوونەوەی مەیخۆرانە، شەڕ لەنێوان چەند كەسێك دروست بوو، لە شەڕکەدا چەك و چەقۆ بەكارهێنراوە و لەئەنجامدا گەنجێك بەفیشەك کوژرا و كەسێكی دیكەش بە چەقۆ بریندار کرا".

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پۆلیسی كەركووك بە كوردستان24ی راگەیاند: "شەڕەكە سەرەتا لە دەمەقاڵەی نێوان ئەو گەنجانە روویداوە، دواتر گەورە بووەتەوە و چەكی تێدا بەكارهێنراوە".

گوتیشی: "ئەو گەنجەی بە فیشەك كوژراوە كارمەندی هێزەکانی دژەتیرۆری سلێمانییە و خەڵكی گەڕەكی پەنجا عەلی كەركووكە، بریندارەكەش كە چەقۆی بەركەوتووە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و دۆخی تەندروستی جێگیرە".

وێنەی گەنجە کوژراوەکە
وێنەی گەنجە کوژراوەکە