550 سه‌ربازی رژێمی سووریا له‌ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی "هه‌سه‌ده" جێگر ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رهاد شامی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی توركیا، لێكتێگه‌یشتنی نوێ له‌نێوان "هه‌سه‌ده" و حكومه‌تی سووریا هه‌یه.
لێدوانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی (هه‌سه‌ده) دوای ئه‌وه هات، كه له سه‌رچاوه میدیاییه‌كانه‌وه باس له‌وه كراوه، سه‌دان سه‌ربازی رووسیا گه‌یشتوونه‌ته شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان.
فه‌رهاد شامی، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی "عه‌ره‌بیه" روونیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له‌نێوان (هه‌سه‌ده) و حكومه‌تی سووریا رووده‌دات، رێككه‌وتنێكی نوێ نییه، به‌ڵكو لێكتێگه‌یشتنێكه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی توركیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، 550 سه‌ربازی رژێمی سووریا گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی (هه‌سه‌ده)، له شارۆچكه‌كانی عه‌ین عیسا، مه‌نبه‌ج، كۆبانێ و باب جێگیربوون.
روونیشكرده‌وه، ئه‌و سه‌ربازانه له‌پاڵ ئه‌نجومه‌نه‌كانی سه‌ربازیی (هه‌سه‌ده) ده‌جه‌نگن، ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن توركیاوه ئه‌نجام بدرێت، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه، توركیا هێرش بكاته سه‌ر مه‌نبه‌ج.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هێزه‌كانیان پێویستیان به چه‌كی قورس هه‌یه، وه‌ك تانك و زرێپۆش، باسی له‌وه‌ش كرد، "لێكتێگه‌یشتنه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا، خزمه‌تی ئه‌و ئامانجه ده‌كات".
راشیگه‌یاند، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ رژێم هه‌مانبووه، له ئه‌نجامی "گفتوگۆی رابردوو" بووه، گوتیشی: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، شاری "باب" له پلانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه بێت بۆ سه‌ربازانی حكومه‌تی رووسیا له هێرشه‌كاندا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی رووسیا، سه‌دان سه‌ربازی رووسیا گه‌یشتوونه‌ته شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان، له‌كاتێكدا باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، توركیا به نیازی ئه‌نجامدانی هێرشێكی سه‌ربازییه و ده‌یه‌وێت ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بكاته ئامانج.