رووسیا و تورکیا و ئێران هاوپەیمانییەک بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل پێکدەهێنن

زەمینەیەکی لەبارە بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان ساغ بکەنەوە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بەرپرسێکی ئێرانی ئاشکرای دەکات، هەوڵێک لەنێوان نوێنەرانی پیشەسازی رووسیا و ئێران و تورکیا هەیە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی هاوبەش ئۆتۆمبێل بەرهەمبێنن.

محەمەد رەزا نەجەفی، سەرۆکی رابیتەی بەرهەمهێنەرانی پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل رایگەیاند، نوێنەرانی پیشەسازی لە رووسیا و ئێران و تورکیا ئامادەییان دەربڕیوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی هاوبەش ئۆتۆمبێل دیزاین بکەن و بەرهەمی بهێنن.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە رایگەیاند، ئەگەری زۆری هەیە ئەو هاوپەیمانییە سێ قۆڵییە لە نێوان کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل بە یەکەوە کار بکەن و بە هاوبەشی لە نێوان هەر سێ وڵات ئۆتۆمبێل بەرهەمبهێنن.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەداوە، دانیشتووانی هەرسێ وڵات 400 ملیۆن کەسە جگە لە وڵاتانی دەوروبەر کە 800 ملیۆن کەس تێیدا نیشتەجێن، ئەوەش زەمینەیەکی لەبارە بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان ساغ بکەنەوە بە تایبەت بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا و سەپاندنی سزاکانی رۆژئاوا خواست بۆ ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگ زیاد دەکات، بۆیە ئەگەری زۆرە کار بە بیرۆکەی کارکردنی هاوبەش لە نێوان وڵاتان بکرێت.