به‌هۆی سزاكانی مۆسكۆ كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ ده‌كات

كۆمپانیاكه‌ داوای (9) ملیار یۆرۆی كردووه‌
کۆمپانیای یونیپەری ئەڵمانی
کۆمپانیای یونیپەری ئەڵمانی

K24 - هه‌ولێر:

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی بلومبێرگ، کۆمپانیای یونیپەری ئەڵمانی بۆ وزە لەگەڵ حکومەتی وڵاتەکەی دەستی بە دانووستان کردووە، تا به‌ (9) ملیار یۆرۆ هاوکاری بکات، کە بەهۆی سەپاندنی سزاکان بەسەر مۆسکۆ زیانی بەرکەوتووە.

ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەداوە، کۆمپانیای یونیپەری ئەڵمانی دەستی بە دانووستان لەگەڵ حکومەتی بەرلین کردووە، بۆ ئەوەی بە قەبارەی نۆ ملیار یۆرۆ هاوکاری بکەن.

سەرچاوەکان بۆ ئاژانسەکە ئاماژەیان بەوەداوە، حکومەت توێژینەوە دەکات بۆ ئەوەی پاکێجێک هاوکاریان بۆ دابین بکات، ئەویش لە رێگەی قەرز بێت، یان پشکداری لەسەرمایەی کۆمپانیاکە و گواستنەوەی بەشێک لە زیادەی خەرجییەکان بەسەر بەکاربەرانیدا.

وەک بەشێک لە پلانەکە، حکومەتی ئەڵمانیا یاسایەک ئامادەدەکات، لە رێگەیەوە رێگە بە دەوڵەت دەدات بەشێک لە پشکی کۆمپانیاکانی وزە بکڕێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا لەم هەفتەیەدا ئەو پڕۆژە یاسایە ئامادەبکات.