ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان: نزیكه‌ی 120 هه‌زار كه‌س داواكارییان بۆ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون پێشكه‌شكردووه

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، 119 هه‌زار و 919 فۆڕمی نیشته‌جێبوون پڕكراوه‌ته‌وه، كه له‌و ژماره‌یه‌دا 105 هه‌زار و 578 خێزاندار بوون و 14 هه‌زار و 342یش سه‌ڵت بوون.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان روونیكرده‌وه، دوای ئەم ھەنگاوە بەزووترین کات بەھەماھەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان زەوی بۆ پڕۆژەکە تەرخان دەکەن و دواتر کۆمپانیای جێبەجێکار دەستنیشان دەکرێت.
بۆ سوودمه‌ندبوون له 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، دەستەی وەبەرھێنان لە 17ی حوزەیرانەوە تاوەکو 4ی تەممووز فۆڕمی ئۆنڵاینی بۆ ھاوڵاتییانی کوردستان بەردەستخست و دوێنێ شەو کاتژمێر 12 پڕۆسەکە کۆتاییھات.