فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی پەکەکە لە مەخموور بۆردومان دەکەن
K24 – هەولێر
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا کەمپی پەکەکە لە قەزای مەخموور بۆردومان دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان ماڵێکی کەمپەکە لەلایەن فڕۆکەکەی تورکیا کراوەتە ئامانج.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند: "بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی بەر ماڵێک کەوتووە".
ئەو کەمپە کە لەلایەن پەکەکە بە کەمپی " پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور" دەناسێنرێت، زیاتر لە 12 هەزار کەس لێی نیشتەجێن کە لایەنگر و کەسوکاری گەریلاکانی پەکەکەن.
پێشتر چەندین جار ئەو کەمپە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومان کراوە و زیانی گیانی و ماڵی لێکەوتووەتەوە.