بارسێلۆنا له كڕینی گامیێرۆ نزیك بۆته‌وه
رۆژنامه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، له دوایین چاپی خۆیدا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا لیستێكی كڕینی یاریزانانی ئاماده كردووه و ناوی هێرشبه‌ره‌كه‌ی سێڤییا كیڤن گامیێرۆشی تێدایه.
كیڤین گامیێرۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی سێڤییا له ئێستادا بۆته ئامانجی دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی چڕ كردۆته‌وه.
لویس ئێنریكی، راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه په‌له له گواستنه‌وه‌ی گامیێرۆ بكه‌ن و ده‌یه‌وێت پێش یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌م یاریزانه به‌ره‌و كه‌ته‌لۆنیا بگوازێته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌یش، ئیداره‌ی یانه‌ی سێڤییا بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له گامیێرۆ داوی 40 ملیۆن یۆرۆیان كردووه، به‌ڵام یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماده نییه له 25 هه‌زار یۆرۆ زیاتر به‌و یاریزانه بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هیوای به بارسا به‌خشیوه، ئه‌م یاریزانه پێشتر رایگه‌یاندووه كه خه‌ون به یاریكردن له ریزی یانه‌ی بارسێلۆناوه ده‌بینێت.
گامیرۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن فره‌نساییه و له هاوینی 2013ـه‌وه له یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه به‌ره‌و یانه‌ی سێڤییا هات و 3 نازناوی یۆرۆپا لیگی له‌گه‌ڵ یانه ئه‌نده‌لووسه‌كه بردۆته‌وه.