مێسی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا كردووه‌

لیۆنێل مێسی یاریزانی پاریس سانجێرمان داوای گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا کردووە و چاوەڕێی وەڵامی خوان لاپۆرتا دەکات.

بەپێی بەرنامەی ئێلچێرینگیتۆی ئیسپانی لیۆنێل مێسی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا هه‌یه‌ کە رۆژانێک بەیەکەوە سەرجەم ناسناوەکانیان لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بردووه‌ته‌وه‌، لە بەرنامەکە هێما بۆ ئەوە کراوە مێسی پەیوەندی بە چاڤی کردووە و پرسیاری لێکردووە دەربارەی ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا.

ئاماژە بەوەش کراوە چاڤی وەڵامی مێسی داوەتەوە و بە خۆشحاڵیەوە بە داواکەی قبوڵ کردووە، بەڵام پێی راگەیاندووە دەبێت قسە لەگەڵ لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە بکات، بەڵام لاپۆرتا تا ئێستا هیچ وەڵامێکی نەبووە.

مێسی لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی سەربەست رووی لە پاریس سانجێرمان کرد دوای ئەوەی بارسێلۆنا لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی شکستی هێنا.

لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 778 یاری كرد، 672 گۆڵ و 305 ئاسیستی تۆمار كرد، 10 نازناوی لالیگا، 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی به‌ده‌ستهێنا، ریكۆردی زۆرترین گۆڵ و زۆرترین هاتریك و زۆرترین گۆڵ به‌ لێدانی راسته‌وخۆ و خاوه‌نی زۆرترین ئاسیستی له‌و یانه‌یه‌ نووسییه‌وه‌، له‌م هاوینه‌ دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه‌.

لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا