نێچيرڤان بارزانى و لينزى گراهام جەخت له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی‌ ناوچه‌كه‌ دەکەنەوە

نێچيرڤان بارزانى و سيناتۆر لينزى گراهام دۆخى عيراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ‏ده‌كه‌ن
دیداری نێوان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان و لينزى گراهام، سيناتۆرى ناودارى ئه‌مه‌ريكى
دیداری نێوان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان و لينزى گراهام، سيناتۆرى ناودارى ئه‌مه‌ريكى

K24 – هەولێر

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان و لينزى گراهام، سيناتۆرى ناودارى ئه‌مه‌ريكى لە دیدارێکدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد و جەختیان لە گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی‌ ناوچه‌كه کردەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشەممە 5/7/2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ سيناتۆرى ناودارى ئه‌مه‌ريكى لينزى گراهام ‏و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه‌ له‌ خاتوو ئالينا رۆمانۆوسكى باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق ‏و جه‌نه‌راڵ جۆن برێنان فه‌رمانده‌ى هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و ژماره‌يه‌ك ‏ديپلۆماتكار و پله‌دارانى سه‌ربازيى ئه‌مه‌ريكى پێكهاتبوو.‏ له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق و پرۆسه‌ى سياسیی وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى ‏شه‌ڕى دژى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر-به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى ‏كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى سووريا و پرسى كورد له‌و وڵاته‌، تاوتوێكران".‏

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم: "هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی‌ ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌ و ‏كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مه‌ترسيى تيرۆر و سه‌رهەڵدانه‌وه‌ى داعش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ‏راسته‌قينه‌يه‌ له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيریی‌ عێراق و سووريا و بۆ ‏به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسييه‌، پێويسته‌ ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ ‏پارێزراو بێت و هه‌مووان له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵ و كۆششيان بخه‌نه‌ گه‌ڕ".

ئاماژە بەوەشکراوە: "نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان ‏بۆ پشتگيرى و يارمه‌تيدانى ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى ‏تيرۆردا، دووپاتىكرده‌وه‌ كه‌ كليلى سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى عێراق، ‏چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غدا يه‌ به‌ گفتوگۆ و به‌پێى ده‌ستوور".

وەک لە راگەیەندراوەکە ئەوەشخراوەتەڕوو: "په‌يوه‌‌‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، ‏دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى ‏هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو".