دادگای بازرگانی هەولێر داوایەکی لە دژی وەزیری سامانە سروشتییەکان رەتکردەوە
K24 - هه‌ولێر:
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، دادگای بازرگانی هەولێر داوایەکی لە دژی وەزیری سامانە سروشتییەکان رەتکردەوە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، دادگای بازرگانی هه‌ولێر بڕیارێکی دا سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كی "هیدایه‌ت حه‌مه‌د"، کە سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانیای ADDAX و به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیای (Genel Energy International Itd)ی تۆمار كردبوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: سکاڵاکەی داواکار تایبەت بوو بە داوا کردنی پارچه زه‌ویەك، کە بێبه‌ش کراوە لێی له سنووری شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌ق و داوای کردووە بڕیارێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی سوود له زه‌وییه‌كه‌ی وەرگرێت، داواشی كردووه، دادگا بڕیارێك بدات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستەکەی نێوانیان و بانگهێشتی داوالێكراوان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له زه‌وییه‌كه‌ی هه‌ڵبگرن، ئەوەش لەسەر ئەو بنەمایەی، کە دادگای فیدڕاڵی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و به ناده‌ستووری له قه‌ڵه‌م داوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بەڵام دادگای بازرگانی هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان – عێراق، ژمارە 22ی ساڵی 2007 لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانان لە هەرێمی کوردستان دەرچوێنراوە و دەسەڵاتەکانی پیادە بەپێی دەستووری عێراقی ساڵی 2005 دەکات، هەروەها یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان رەوایەتی و دەستووری بوونی سەلمێنراوە لە بەیاننامەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ژمارە (1511) لە 18ی ئایاری 2022.
باس له‌وه‌ش كراوه، له سۆنگه‌ی درووستی گرێبه‌سته‌كان و جێبه‌جێكردنیان، داواكاری داواكار ره‌ت ده‌كرێته‌وه و لە هەمان کاتدا سوودمه‌ند بووه له موڵكی گشتی و له گرێبه‌ستی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به نه‌وت و پێكهاته‌كانی سوودمه‌ند بووه، بۆیه له ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و ورده‌كاریی و روونكردنه‌وانه‌دا دادگا ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1. داواكاریی هیدایه‌ت حه‌مه‌د ره‌سووڵ ره‌ت كراوه‌یه.
2. داواكاری داواكار سه‌باره‌ت به داوالێكراوی دووه‌م، كه به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیای (ADDAX) و ئه‌ركه‌كه‌یه‌تی به پشتبه‌ستن به مادده‌كانی 88،89،216 یاسای مورافه‌عات هه‌ڵوه‌شاوه‌یه.
3. داواكاری داواكار سه‌باره‌ت به داوای نه‌یاره‌تی نه‌كردن و دژایه‌تینه‌كردنی و چاوپۆشیلێكردنی هه‌ڵوه‌شاوه‌یه.
4. داواكار خه‌رجی و كرێی بریكارانی هه‌ردوو داوالێكراوی یه‌كه‌م و سێیه‌م، كه بڕه‌كه‌ی 20 هه‌زار دیناره، له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و به یه‌كسانی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت و بڕیاره‌کە شیاوی تێهه‌ڵچوونه‌وه و ته‌میزكردنه.