پێشمەرگە و سوپای عێراق لە مەخموور كۆبوونەوە

بۆ دروستكردنی لیوا ھاوبەشەكان و چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش لە چیای قەرەچووغ گفتوگۆ ده‌كه‌ن
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.. ئه‌رشیڤ
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.. ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پەیامنێری كوردستان24 ئەمڕۆ سێشەممە (5ی ته‌مووز/ یۆلیۆی 2022) شاندێكی باڵای وەزاری پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی لیوا روكن عیسا عوزێری، سوپا سالاری پێشمەرگە و شاندێكی باڵای سوپای عێراق بە سەرۆكایەتی عەبدولئەمیر رەشید یارئەڵڵا، سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق له‌ مه‌خموور كۆبوونه‌وه‌.

بەپێ زانیاریەكانی په‌یامنێری كوردستان24 ئەم كۆبوونەوەیە بۆ گفتوگۆكردن بووە لەسەر ھەماھەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ دروستكردنی لیوا ھاوبەشەكان و چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش لە چیای قەرەچووغ، كە بڕیاربوو ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە سنوورەكە ھەبێت تا ناوچەكە لە چەكدارانی داعش پاكبكەنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجام نەدراوە.

هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ له‌ سنووره‌كه‌ نییه‌، به‌ڵام هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق ژووری ھاوبەشیان له‌ سنووری مه‌خموور ھەیە.

55
55
55
66