یه‌كه‌مین لێدوانی راهێنه‌ری پاریس له‌ باره‌ی مێسی، نێیمار و مباپێ

ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ كریستۆفه‌ر گالتیێ راهێنه‌ری نوێی پاریس.
ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ كریستۆفه‌ر گالتیێ راهێنه‌ری نوێی پاریس.

پاریس سانجێرمان بە فەرمی رۆیشتنی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی راهێنەری لە یانەکەی راگەیاند و شوێنگره‌وه‌كه‌شی به‌ میدیایه‌كان ناساند.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5 ته‌مووزی 2022، پاریس سانجێرمان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند لەگەڵ پۆچێتینۆ گەیشتنە رێککەوتن و بە رەزامەندی هەردوولا گرێبەستەکەی نێوانیان هەڵوەشاندەوە کە وەرزێک لە گرێبەستەکەی نێوانیان مابوو.

هێما بۆ ئەوەش کراوە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە پۆچێتینۆ و یاریدەدەرەکانی 10 ملیۆن یۆرۆ لە یانە فەرەنسیەکە وەردەگرن.

پۆچێتینیۆی ئارجێنتینی لە وەرزی رابردوو ناسناوی لیگ وەنی بۆ سانجێرمان بردەوە، بەڵام بەهۆی بەدەستنەهێنانی خەونی پاریس بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

راسته‌وخۆ دوای دوورخرانه‌وه‌ی پۆچیتینیۆ، پاریس سانجێرمان دوای چەند کاتژمێرێک رایگەیاند گرێبەستێکیان لەگەڵ کریستۆڤ گاڵتێی 55 ساڵان و راهێنەری پێشووی نیس واژۆ کردووە و لە وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی یانەکە دەکات، کە ئەم راهێنەرە لە 2021 سەرکردایەتی لیلی کرد لە بردنەوەی ناسناوی لیگ وەن.

کەمێک بەر لە ئێستاش بە ئامادەبوونی ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکە کریستۆڤ گاڵتیێ بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کرد و باسیان لە ئامانجەکانی یانەکە کرد.

گالتیێ راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌ یه‌كه‌مین لێدوانیدا رایگه‌یاند نێیمار له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێت، گوتیشی: بۆ وه‌رزی نوێ به‌ پلانی 3 به‌رگری یاری ده‌كه‌م.

گاڵتیێ له‌ باره‌ی مێسی، مباپێ و نێیمار گوتی: جارێ هیچ ناڵێم به‌ڵام به‌منزیكانه‌ له‌گه‌ڵیان داده‌نیشم و هه‌ندێكیان ده‌ناسم و بۆچوون و پلانی خۆشمیان بۆ روون ده‌كه‌مه‌وه‌.

كریستۆفه‌ر گاڵتیێ پێش ئه‌وه‌ی بێته‌ پاریس، نازناوی جامی فه‌ره‌نسای بۆ یانه‌ی لیل به‌ده‌ستهێناوه‌ و وه‌رزی رابردووش جامی فه‌ره‌نسای بۆ نیس به‌ده‌ستهێنا.