هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و چین كۆده‌بنه‌وه
K24 - هەولێر:
واشنتن بڵاویكرده‌وه، هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و چین له میانی كۆڕبه‌ندی بالی (ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێوه ده‌چێت)، كۆده‌بنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له میانی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی بیست له دوورگه‌ی بالی له ئیندۆنیزیا به‌ڕێوه ده‌چێت، كۆده‌بنه‌وه.
وا بڕیاره جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و شی جین بینگ، سه‌رۆك چین له‌باره‌ی پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی جیهان كۆببنه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌كاری ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ریكا و چین له‌باره‌ی تایوانه‌وه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه كێشه‌یان هه‌یه، تایوان ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، گه‌رووی فۆڕۆزا له چین جیای ده‌كاته‌وه.
له دوای هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئۆكرانیا و هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته، چین به‌رده‌وام ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر تایوان، ئه‌مه‌ریكاش له‌مباره‌یه‌وه هۆشداری به‌رده‌وامی داوه.