لیكۆڵێنه‌وه له كۆتایی هاتنی یارییه‌ك به 95 ـ 0 ده‌كرێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتی سیرالیۆن لێژنه‌یه‌كی پێكهێنها بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌نجامی دوو یاریی خولی پله‌دووی وڵاته‌كه‌ی (91 ـ 1) و (95 ـ 0) گۆڵ كۆتایی هاتووه و ئه‌نجامه‌كان نائاسایین و گومانی گه‌وره‌یان لێده‌كرێت.
ئه‌ندامێكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی فیفا له رۆژئاوای ئه‌فریقیا به تۆڕی هه‌واڵی رۆیته‌رزی رایگه‌یاندووه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرس و یاریزانانه ده‌كه‌ین كه به‌شدارییان له‌و دوو یارییه كردووه.
له خولی پله‌دووی سیرالیۆن یانه‌ی غالف ئێف سی سه‌ركه‌وتنێكی سه‌یری به‌سه‌ر كۆكیما به ده‌ستهێنا به ئه‌نجامی 91 ـ 1 گۆڵ، له یارییه‌كی دیكه‌یشدا یانه‌ی لۆمبنیۆ یۆنایتد 95 به 0 به‌رامبه‌ر یانه‌ی كاهولا رێنجه‌رز دۆڕا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی سیرالیۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین و له سه‌رپێچیكاران نابوورین و هه‌ر كه‌سێكیش ده‌ستی له گۆڕینی ئه‌و ئه‌نجامه‌دا هه‌بووبێت سزایه‌كی قورسی یاسایی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو ئه‌نجامه په‌سه‌ند بكرێن ده‌بێته دوو گه‌وره‌ترین ئه‌نجامه‌كان له مێژووی تۆپی پێ كه تۆمار كراون، به‌ڵام هێشتا ئه‌و دوو ئه‌نجامه گه‌وره‌یه نه‌توانراوه ریكۆردی ساڵی 2002 بشكێنن كاتێك له خولی نێوخۆیی وڵاتی ماداگاسكار یانه‌ی یانه‌ی ئادێما به ئه‌نجامی 149 ـ 0 له لۆمیرێنی برده‌وه، یاریزانانی تیپی دۆڕاو به ئه‌نقه‌ست گۆڵ له دوای گۆڵیان وه‌كو ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی ناوبژیوان بۆ تیپی به‌رامبه‌ر به‌رده‌دا.