پوتن: له‌شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بین
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا ئاشكرای كرد، هێزه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی رووسیا له شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بن.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له میانی هه‌واڵێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، تا كۆنتڕۆڵی شاری (لیسیتچانسك)ـی ئۆكرانی نه‌كه‌ن، جه‌نگ ناوه‌ستێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه، دینیس شمیگال، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا پێشتر رایگه‌یاندبوو، بۆ ئاوه‌دانی وڵاته‌كه‌ی پێویستی به 750 ملیار دۆلار ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له میانی گوتارێكی ڤیدیۆیی له‌به‌رده‌م كۆڕبه‌ندی (لۆگانۆ) له سویسڕا به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند، بیناكردنه‌وه‌ی ئۆكرانیا بۆ جیهان و ئۆكرانیا زۆر گرنگه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پوتن فه‌رمانی به سێرگی شۆیجۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیای كردووه، له پلان و كاره‌كانی به‌رده‌وام بێت، تا ئه‌وه‌ی مۆسكۆ پلانی بۆ داناوه نه‌پێكێت، جه‌نگ ناوه‌ستێت.
ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئۆكرانی له‌مباره‌یه‌وه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له (لیسیچانسك) له ناوچه‌ی لۆگانسك راگه‌یاند، بۆ ئه‌مه مۆسكۆ كۆنتڕۆڵی ئه‌م ناوچه‌یه‌شی كرد.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئامانجی ئۆكرانیا له ئێستادا راگرتنی پێشكه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی رووسیایه له شاره‌كانی سلوڤانیسك و كراماتۆرسك.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، زێلینسی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ئه‌ركه‌كانمان هه‌ستیارن، تا ئه‌و ئاسته‌ش ئه‌گه‌ر پاشه‌كشه‌ی سوپاش هه‌بێت.
k.b