پۆلیسی پارێزگای سلێمانی: له‌ ماڵێكدا ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا

وێنه‌كه‌ ببینه‌
سلێمانی - ئەرشیف
سلێمانی - ئەرشیف

K24 - سلێمانی:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنکەی کوردسات لەماڵێکدا دەستیان بەسەرچەند پارچە چەکێکدا گرت.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، دوای ئەوەی رووداوێکی تەقەکردن لەسنووری بنکەی پۆلیسی کوردسات روویداو هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوو دادوەر فەرمانی بەپشکنینی ماڵێک لەسنورەکە دا، سەرەنجام توانرا لەناوماڵێکدا دەستبگیرێت بەسەر چەند پارچەچەکێکدا لەوانە :

یەک کڵاشینکۆف

دوو تاپڕ

یەک روومانە

360 فیشەکی کڵاشینکۆف

30 فیشەکی دەمانچە

24 فیشەکی تاپڕ

21 مەخزەنی کڵاشینکۆف

یەک مەخزەنی حەفتاوپێنجی

دوو شانەی دەمانچە

یەک تاقم مەخزەن

یەک قەمە

پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەئێستادا تەواوی چەکەکان لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا
ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا