ده‌زگاكانی مینی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رمینیا یادداشتێكی له‌یه‌كتێگه‌یشتنیان واژوو كرد
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین و سه‌نته‌ری مینپاكی مرۆیی و شاره‌زایی ئه‌رمینیا یادداشتێكی له‌یه‌ك تێگه‌یشتنیان واژووكرد.
رۆژی دووشه‌ممه (4ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، نیازی خالد، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای مین به یاوه‌ری شاندێكی ده‌زگاكه كه پێكهاتبوو له به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوان و به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كانی مین له سلێمانی و دهۆك سه‌ردانی سه‌نته‌ری مینپاكی مرۆیی ئه‌رمینیایان كرد.
كاگیك توسیڤان، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی سه‌نته‌ره‌كه و به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه پێشوازیان له شاندی ده‌زگای مینی هه‌رێمی كوردستان كرد.
هه‌ردوولا له بنكه‌ی راهێنانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌نته‌ره‌كه یادداشتانه‌ی له‌یه‌ك تێگه‌یشتنیان واژوو كرد.
ئامانج له واژووكردنی یادداشته‌كه هاوكاریكردن و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو لایه له بواره جیاجیاكانی كاروباری مین.