خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌كی ئۆكرانیا هه‌فتانه 5 لیتر ئاویان پێده‌درێت

K24 - هه‌ولێر:
دانیشتوانی شاری ماریوپۆل-ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا هه‌فتانه له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه ته‌نیا 4 لیتر ئاویان پێده‌رێت، كه به‌هۆی جه‌نگی چه‌ند مانگه‌ی رابردووی وڵاته‌كه شاره‌كه‌یان تووشی قه‌یرانی ئاو و خۆراك بووه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی شاری ماریوپۆل رایگه‌یاند، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاوی خواردنه‌وه، خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌بێت له به‌ره‌به‌یانییه‌وه له نۆره‌ی وه‌رگرتنی ئاو بووه‌ستن و چه‌ند كاتژمێرێك چاوه‌ڕوان بكه‌ن، له ئه‌نجامی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ش، هه‌فتانه ته‌نیا 5 لیتر ئاویان به‌رده‌كه‌وێت.
كه‌ناڵی "نێكستا" گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر بڵاوكرده‌وه، كه ماوه‌ی 11 چركه‌یه، ده‌ركه‌وتووه، خه‌ڵكی ماریوپۆل له‌به‌رده‌م تانكه‌رێكی ئاو له نۆره‌ی وه‌رگرتنی ئاو وه‌ستاون، تانكه‌ره‌كه‌ش پیتی "Z"ی له‌سه‌ر نووسراوه، به‌گوێره‌ی ئه‌و پیته بێت، سوپای رووسیا ئه‌و ئاوه‌یان بۆ دابین ده‌كات.
له مانگی ئایار/ مایۆی رابردووه‌وه شاری ماریوپۆل له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه داگیركراوه، خه‌ڵكی شاره‌كه به‌هۆی شه‌ڕی چه‌ند مانگه‌ی رابردوو تووشی برسیه‌تی بوون و دوای ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌شیان كه‌وته ده‌ست رووسیا، رێگری ده‌كرێت خۆراك بۆ شاره‌كه بێت، جگه له‌وه‌ی له خزمه‌تگوزاری ئاویش بێبه‌ش كراون.
Mariupol residents receive only five liters of drinking water per week#Mariupol City Council reports that in order to get water, people are forced to queue from the very morning and wait for several hours. As a result, local residents receive only 5 liters of water for a week. pic.twitter.com/ZGUzBFplJ3
— NEXTA (@nexta_tv) July 5, 2022