دابەشکردنی مووچە پێش جەژن جوڵەی خستووەتە بازاڕەکان

K24 – دهۆک
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 30/6/2022 دهستی به دابهشكردنی مووچهی وەزارەت و دامەزراوەکان کردووە، ئەمەش بووەتە هۆکار کە بەر لە جەژن جوڵەی زیاتر بکەوێتە بازاڕەکان.
سەرمەد عزەدین، هاووڵاتییەکی دانیشتووی دهۆکە و پێشمەرگەیە، بە کوردستان24ی گوت: "بێگومان ئێمە کە داهاتمان تەنها مووچەیە دڵخۆش دەبین کە بەر لە هاتنی جەژن مووچە وەربگرین، بۆ ئەوەی خواردن و پێداویستییەکانی جەژنی پێبکڕین".
جگە لەوەی دابەشکردنی مووچە پێش جەژنی قوربان، بووەتە مایەی دڵخۆشی مووچەخۆران، هاوکات دوکاندارەکانی دڵخۆش کردووە، چونکە جوڵە کەوتووەتە بازاڕەکان و کڕیاری زیاتر روویان تێدەکات.
دوکاندارێک لە بازاڕی دهۆک، دەڵێ: "دوای دابەشکردنی مووچە جوڵەیەکی باش کەوتووەتە ناو بازاڕ و خۆراک و کەلوپەل زیاتر دەفرۆشرێت".
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە، رۆژی پێنج شهممهی داهاتوو 7/7/2022 پێش هاتنی جەژن، مووچەی تەواوی وەزارەت و دامەزراوەکان دابەش دەکرێت.