كوردانی رۆژهه‌ڵات و باشوور داوا ده‌كه‌ن وریا غه‌فووری بچێته هه‌ولێر
وریا غەفوری کاپتنی یانەی ئیستیقلالی ئێرانی ئێستا بێ یانەیە و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئیستیقلال کۆتایی هاتووە و بەهۆی هەڵویستەکانی لە دژی حکومەت نابێت هیچ یانەیەکی تاران گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە کوردستان٢٤ی راگەیاند، وریا غەفوری ئەستێرە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران حەز دەکات پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی هەولێر بکات و ئامادەیی خۆی پیشان داوە بۆ ئەوەی بچێتە ریزەکانی یانەکەی قەڵاومنارە، بەڵام تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان هەردوولا دروست نەبووە.
سەرچاوە تایبەتەکەی کوردستان٢٤، راشیگەیاند کوردانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە هەوڵدان یانەی هەولێر و وریا غەفوری بەیەکتری بگەیەنن، بەڵام تا ئێستا یانەی هەولێر هیچ بڕیارێکی نەداوە، چونکە نازانرێت نرخی ئەو ئەستێرە کوردە چەندە، کە وەرزی رابردوو نرخی گرێبەستەکەی وریا لە یانەی ئیستیقلال بۆ وەرزێک ١٦ ملیار تومەن بوو کە دەکاتە نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار
وریا غه‌فووری له دایكبووی ساڵی 1987ـی شاری سنه‌یه، یاریزانی ئێستای ئیستیقلالی ئێرانییه، له نێو یاریگه له باڵی راست یاری ده‌كات، به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی به پڵنگه كورده‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناسراوه، پێشتر له لایه‌ن كارلۆس كیرۆشی راهێنه‌ری پورتوگالی پێشووی ئێران بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران كرا بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی 2018، به‌ڵام به‌هۆی كوردبوون و هه‌ڵوێسته‌كانی دوورخرایه‌وه و له په‌رله‌مانی ئێران ده‌نگی ناڕه‌زایی له دژی دوورخرانه‌وه‌ی وریا غه‌فووری به‌رز بووه‌وه و داوایان كرد بیگه‌ڕێننه‌وه هه‌ڵبژارده‌كه.