فرانك كیسێ ناوی ئهو یاریزانه ئاشكرا دهكات هانی داوه بچێته بارسێلۆنا
فرانک کیسێ گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ کرد و وەکو یاریزانی نوێی یانە کەتەلۆنییەکە پێشکەش کرا، له یهكهمین لێدوانیدا گوتی: زهحمهته له بارسێلۆنا له پێكهاتهی سهرهكی بم، بۆیه ههموو ههوڵێك دهدهم بۆ ئهوهی خۆم بسهلمێنم.
فرانک کیسێی کۆتدیڤواری بە ئامادەبوونی خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کرد و تاکو ساڵی 2026 درێسی بلاوگرانا دەپۆشێت، مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەشی 500 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی لاپۆرتا لە یاریگای کامپ نو نمایشی تۆپی پێی کرد و درێسی یانە کەتەلۆنیەکەی پۆشی.
کیسێی کۆتدیڤواری دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان بە گرێبەستێکی سەربەست رووی لە بارسێلۆنا کرد، کە ئەم یاریزانە وەرزی رابردوو ناسناوی سێریا ئەی لەگەڵ رۆسۆنێری بردەوە.
فرانك كیسێ بهشداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و گوتی: زۆر دڵخۆشم بە ئامادەبوونم لێرە، بە تامەزرۆییهوه چاوەڕێی راهێنان کردنم لەگەڵ بارسێلۆنا، بەڕاستی دەمەوێت لێرە هەموو تواناکانم دەربخەم و لەگەڵ هاوڕێیهکانم لە بارسێلۆنا دەست بە راهێنانەکان بکەم.
كیسێ گوتیشی: پێموانییە لە بارسا یاریزانی سەرەکی بم، بۆیە پێویستە کار بکەم بۆ ئەوەی شوێنی خۆم لە پێکهاتەی سەرەکی بکەمەوە، پێویستە خۆم بسەلمێنم لە راهێنانەکان و لەژێر رێنمایی راهێنەر کار دەکەم، بارسێلۆنام هەڵبژارد دوای ئەوەی چاڤی پەیوەندی پێوە کردم، پێی گوتم کە دەیەوێت چی بکەم و باسی گرنگی منی کرد لەنێو کۆمەڵەکە.
كیسێ له كۆنگره رۆژنامهوانییهكه ئاشكرای كرد له بارهی بارسێلۆنا قسەی لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچ کردووه و پێی گوتووه هەموو هەوڵێک بدە بۆ پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا، دهشڵێت: راهێنەر بڕیار لەسەر ئەوە دەدات کە لە کوێ یاریی دەکەم، من دەتوانم لەلای راست و چەپ یاریی بکەم، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەدەست راهێنەرە.
كیسێ ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد كه تەنیا جارێک بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی کردووە و یارییەکی جوان بوو ئەنجامەکەشی بە گۆڵیکی بێبەرامبەر بوو، بەمدواییەش دژی ئیسپانیا و پێدری یارییم کرد، لە میلان پێیان دەگوتم سەرۆک، چونکە زۆر جار ئۆتۆمبێلەکەم لە یاریگای مەشقەکان لە شوێنی سەرۆکی یانە رادەگرت.