عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتووەتە به‌رزترین توانا

هەموو توانای بەرهەمهێنانی عێراق لە 3.4 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە تێپەڕ ناکات
بەرهەمهێنانی عێراق لە 3.4 ملیۆن بەرمیل نەوت تێپەڕ ناکات
بەرهەمهێنانی عێراق لە 3.4 ملیۆن بەرمیل نەوت تێپەڕ ناکات

K24 - هه‌ولێر:

تەنیا مانگی ئاب ماوە بۆ ئەوەی رێککەوتنی ئۆپێک کۆتایی بێت، بەڵام عێراق ناتوانێت ئاستی بەرهەمهێنانی بەرزتر بکاتەوە، چونکە بەرهەمهێنانی گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی توانای، بۆیە پێشبینی ناکرێت عێراق بتوانێت لە 4.6 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەوە زیاتر بەرهەمبهێنێت.

بە گوێرەی رێککەوتنی ئۆپێک، رۆژانە 4 ملیۆن و 651 هەزار بەرمیل نەوت بۆ عێراق دیاریکراوە بۆ ئەوەی بەرهەمی بهێنێت، ئەو بڕەش لەسەر بنەمای ساڵی 2018 وەرگیراوە، کە هیچ بەربەستێکی بەرهەمهێنان لەلایەن ئۆپێکەوە نەسەپێندرابوو، بۆیە پێشبینی ناکرێت عێراق بتوانێت لەو ئاستە زیاتر بەرهەم بهێنێت.

هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس لە مانگی نیسانی ساڵی 2020 بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا رێککەوتن ئاستی بەرهەمهێنان کەم بکەنەوە.

شارەزایانی نەوت دەڵێن توانای بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بە هەرێمی کوردستاوەوە 4 ملیۆن و 651 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە، بۆیە بەهۆی بەربەستەکانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی رومێلەوە پێشبینی ناکەن توانای بەرهەمهێنانی  نەوتی عێراق گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا بێت.