له‌ رۆژهه‌ڵاتى ئێران مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانى داعش له‌ ئارادايه‌

رۆژنامەی ئەبرار، لە زمان جێگری نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرهەڵدانی داعش لە رۆژهەڵاتی ئێران بە مەترسی گەورە دەزانێت.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/dcfc3d70-d542-4102-b989-71fa8e04db77/Rojnamey%2023i%206.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

رۆژنامەکانی رۆژی کۆتایی ئەم هەفتەیەی تاران کۆمەڵێک بابەبەتی جۆراوجۆر و ناوخویی و ناوچەکەیان ورووژاندووە. رۆژنامەی ئەبرار، لە زمان جێگری نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرهەڵدانی داعش لە رۆژهەڵاتی ئێران بە مەترسی گەورە دەزانێت.

رۆژنامه‌ى ئەبرار، ئاگادارکردنەوەی ئێران لە بارەی سەرهەڵدان و پەرەسەندنی لقەکانی نوێی داعشی کردووەتە مانشێت و لە زمانى جێگری نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نووسیویەتی: غولام حسێن ده‌هقان، لەبارەی داعش و لقەکانی وەک داعشی خۆراسان، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ئۆزبەگستان، و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی تورکستانی خۆرهەڵات هوشداریی دا و گوتی : ئەگەر ئەمڕۆ بە توندی بەرەوڕووی ئەم گروپانە نەبنەوە دەبێ چاوەڕوانی داهاتوویەکی دژوارتر بین.

لە کاتێکدا نوێژی هەینیی تاران چەند خوتبەخوێنی کاتیی هەیە و ماوەی چەند ساڵە ئایەتووڵڵا رەفسەنجانی لە وتارخوخوێنیی نوێژی هەینیی تاران دوورخراوەتەوە، رۆژنامەی ئیعتماد لێدوانێکی هاشمی رەفسەنجانیی کردووەتە مانشێت و نووسیویەتی: هاشمی دەڵێ، ناچمە نوێژی هەینی. 

هاشمی رەفەسەنجانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک رۆحانیی پارێزگای ئەلبورز بە داکۆکیکردن لەسەر خێرابوونی گۆڕانکارییە جیهانییەکان گوتوویەتی: ئێمە نابێ لە زەمەندا چەق ببەستین و دەبێ حەوزەکانی خوێندنی ئایینی نوێ بکەینەوە.

پەیامی هەڵەی زەریف. ئەمە مانشێتی رۆژنامەی وەتەنێ ئێمروزی سەر بە نەريتخوازانە و لادانی حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیانی جێگری وەزیری درەوە بە هەڵە دەزانێت و نووسیویەتی: بۆچی محەمەدجەواد زەریف حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیانی لەسەرکار لادا؟ بۆچی وەزیری دەرەوەی حکوومەتی رۆحانی رێک لەو رۆژانەدا کە میدیاکانی سەر بە سعوودییە هەواڵی پاشەکشەی ئێرانیان لە ناوچەکەدا بڵاوکردەوە، جێگرێکی لەسەر کار لادا کە چەقڵی چاوی ئالی سعوود و وەهابییەکان بوو؟