سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخان دەکات

سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازی له‌ بنه‌ماڵه‌ی دوو مامۆستا شه‌هیده‌كه‌ی زانكۆ كرد
سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازی له‌ بنه‌ماڵه‌ی دوو مامۆستا شه‌هیده‌كه‌ی زانكۆ كرد

K24 – هه‌ولێر:

ئەمرۆ چوارشەممە 6 ی تەممووز، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخان کرد کە حەفتەی ڕابردوو لە کردەوەیەکی تاوانکاریدا گیانیان لە دەستدا . 

 سەرۆکی حکومەت دووبارە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بە بنەماڵەی هەردوو خوالێخۆشبوو گەیاند و دووپاتی کردەوە، کە شەهیدکردنی ئەم دوو مامۆستا بەڕێزە ، تاوانێکی گەورە و زیانێکی گەورەش بوو لە خەڵکی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوت و  هەردووکیان خزمەتێکی زۆری خەڵک و وڵاتی خۆیان کردووە. دڵنیاشی کردنەوە کە ئەنجامدەری تاوانەکە، بە سزای یاسایی خۆی دەگات .

سەرۆکی حکومەت جەختیشی کردەوە کە پالپشت و هاوکاری دادگاکان دەبن بۆ ئەوەی هیچ سستی و کەمتەرخەمییەک لە سزادانی تاوانباران ڕوونەدات.

بنەماڵەی خوالێخۆشبووان ، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

ف23645
6354
6354645
65436
76546
654365
65465
65465