ئه‌مه‌ریكا سزای خسته سه‌ر 15 کەسایەتی و دامەزراوەی پەیوەندیدار به نەوتی ئێران
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا رایگه‌یاند، سزامان بەسەر 15 کەسایەتی و دامەزراوەی پەیوەندیدار به نەوتی ئێران‌دا سەپاند.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، دامەزراوەکان له ئێران، ڤیەتنام، سەنگافوور، ئیمارات و هۆنگ کۆنگن.
هه‌روه‌ها بلینکن نووسیویه‌تی، دامەزراوە و کەسایەتییەکان له فرۆشتنی نایاسایی نەوتی ئێران تێوەگلاون.
بلینکن گوتی: "ئەگەر ئێران رەفتارەکانی نەگۆڕێت سزاکان لەسەر هەناردەی نەوتەکەی بەردەوام دەبن".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "تائێستا ئێران له پابەندیی به رێکاری دیپلۆماسی شکستی هێناوه".