به‌سيج و پاسدار كه‌نارى قه‌زوين گه‌مارۆ ده‌ده‌ن

فەرماندەی هێزی ئینتزامی پارێزگای گه‌یلان، رایگەیاند، ئەمساڵ پرۆژی "گیلانی پاک" بەڕێوە دەچێت و لەو پرۆژەیەدا پۆلیسی نهێنی چاودێریی خەڵک دەکات.

K24 – هه‌ولێر:

فەرماندەی هێزی ئینتزامی پارێزگای گه‌یلان، رایگەیاند، ئەمساڵ پرۆژی "گیلانی پاک" بەڕێوە دەچێت و لەو پرۆژەیەدا پۆلیسی نهێنی چاودێریی خەڵک دەکات.

محەممەد رەزا حەیدەری، فەرماندەی هێزی ئینتزامی پارێزگای گه‌یلان، بە ئاژانسەکانی ئێرانی راگەیاند، جگە لە گەشتی نهێنی هێزی ئینتزامی، پۆلیسی هاتوچووش لە شەقامەکان رووبەڕووی ئەو کەسانە دەبێتەوە کە بەها ئیسلامییەکان لەبەرچاو ناگرن و ئەمانەش هەموو لە پێناو ئەنجامدانی پرۆژەی پاک راگرتنی رۆخی دەریاکانە.

ئەم پرۆژیە هەموو ساڵێک بەنزیکبوونەوەی وەرزی گەرما لە رۆخی دەریای قەزوێن بەڕێوە دەچێت و رێگه‌ نادرێت ژنان لە چەند شوێنێکی دیارکراو نەبێت بڕۆنە ناو ئاوی دەریاکەوە.

فەرماندەیەکی سوپای قودسیش بە ئاژانسی هەواڵی "ئیلنا"ی گوت، ئەمساڵ سوپای قودس و رێکخراوەکانی بەسیجیش بە هاوکاری هێزی ئینتزامی پرۆژەکە بەڕێوە دەبەن.