مەسرور بارزانی سەردانی وەزارەتی داد دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیر و بەڕێوەبەر و بەرپرسانی وەزارەتی داد کۆدەبێتەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان - فرسەت ئەحمەد وەزیری داد
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان - فرسەت ئەحمەد وەزیری داد

K24 – هەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کاروبارەکان و راییکردنی مامەڵەکان، سەردانی وەزارەتی دادی کرد.

سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا لەگەڵ وەزیر و بەڕێوەبەرەکان و بەرپرسانی وەزارەتی داد کۆدەبێتەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر سەردانی وەزارەتەکانی ناوخۆ، کشتوکاڵ، شارەوانی، گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی کردووە.

نەورۆس عەبدوڵڵا، پەیامنێر کوردستان24 رایگەیاند: "مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتادا لە وەزارەتی داد لەگەڵ فرسەت ئەحمەد وەزیری داد کۆدەبێتەوە، دواتر کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتی و بەرپرسانی دیکەی وەزارەتی داد دەبێت".