وه‌زیری داد: کەمترین ئاستی گەندەڵی له وەزارەتی داده

"لەگەڵ سەرۆکی حکومەت باسی کێشه و گرفتەکانمان کرد"
فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کاروبارەکان و راییکردنی مامەڵەکان، ئه‌مڕۆ 7ـی ته‌ممووز / یۆلیۆی 2022 سەردانی وەزارەتی دادی کرد.

له‌ میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی دادی کرد.

فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری داد راشیگه‌یاند، لەگەڵ سەرۆکی حکومەت باسی کێشه و گرفتەکانمان کرد و هه‌روه‌ها باسی پلانی داهاتووشمان کرد.

هه‌روه‌ها وه‌زیری داد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێنج کتێبی یاسایی ئاست بەرزمان چاپکردووه و کەمترین ئاستی گەندەڵیش له وەزارەتی داده.